کوردستانی
رەنا حەسەن: دۆخی شنگال لە لێواری تەقینەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ماوەی چەند رۆژێکە گرژییەکی زۆر لەنێوان سوپای عیراق و یهكینهكانی بهرخۆدانی شهنگال- یهبهشه دا هەیە، کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتیش لە شنگال دەڵێت "دۆخی شنگال ئاڵوزە و لە لێواری تەقینەوەدایە".
هەرچەندە وەفدێکی باڵای عیراق چووە شنگال بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەبەشە و راگرتنی ئاڵۆزییەکان لە شنگال و دەوورووبەری، بەڵام تائیستا نەگەیشتوون بە رێکەوتن، رەنا حەسەن، کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتی لە شنگال دەڵێت "دۆخی شنگال ئاڵۆزە و لە لێواری تەقینەوەدایە، چونکە سوپای عیراق ژمارەیەکی زۆر سەربازی هێناوەتە شنگال و ناوچەکە و یەبەشەش بە چەکی قورس و پێشکەوتوو بەرانبەریان راوەساتون".
ئاماژەی بەوەشکرد "سوپای عیراق داوادەکات لەناو شنگال خاڵە پشکنینەکان لە یەبەشە وەربگرێت و ئەوانیش رەتیدەکەنەوە"، وتیشی "ئەگەر شەڕ رووبدات و سوپای عیراق فڕۆکە بەکارنەهێنێت زۆر خراپ تێکدەشکێت".
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان لە گرژییەکانی ئەم چەند رۆژەدا، ئاشکرایکرد " لە هەردوو لا بریندار هەیە، هەم لە یەبەشە و هەم لە سوپای عیراق، چەند هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربوون و هاوڵاتییەکی دیکەش گیانی لەدەستداوە".
ر. ئ.

بیروڕا