کوردستانی
سلێمانی؛ دەستبەسەر 550 کیلۆ قیمە و جگەری قەدەغەکراودا دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 550 کیلۆگرام جگەر و قیمەی قەدەغەکراودا، ئەو بڕە جگەرە نەشیاوە لە ماڵێکدا بووە و بەنیازبوون بەسەر دوکان و عەرەبانەکانی ناوبازاڕدا دابەشیبکەن.
قایمقامییەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 550 کیلۆگرام جگەر و قیمەی قەدەغەکراودا، ئەو بڕە جگەرە نەشیاوە لە ماڵێکدا بووە و بەنیازبوون بەسەر دوکان و عەرەبانەکانی ناوبازاڕدا دابەشیبکەن.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەینێت، بەهاوکاریی ئاسایشی ئابووری و پۆلیس لە ماڵێکدا دەستبەسەر 550 کیلۆگرام گۆشت، قیمە و جگەردا گیرا، کە لە جۆری گۆشت و قیمەی هیندی و جگەری ئێرانی بوون.
لەگەڵ ئەو بڕە لە گۆشت و جگەردا قایمقامییەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 250 کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو کەبەهۆی خراپی شێوازی هەڵگرتنیانەوە خراپ بووبوون.
خاوەنی ئەو خۆراکانە رادەستی یاسا کراوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر، دوکانەکەشی لە ناو بازاڕی دارەسوتاوەکە داخرا.
ر. ئ.
ر. ئ.