کوردستانی

پارێزگاری هەولێر وشکەساڵی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر وشکەساڵی راگەیاند
مەودا میدیا-

 پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی پێشتردا هەیانە، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت.  
  
ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ هیچ هێمایەكی باش نابینین و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان و بە ئەزموونی ساڵانی رابردوو و تێگەیشتنی زانستی، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامادەكاریمان كردووە و رەزامەندیی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ خەرجكردنی حەوت ملیار دینار بۆ لێدانی ژمارەیەك بیری دیکە، گوژمەی تریشمان بۆ تەرخان دەكرێت بۆ گرفتی تەكنیكی بیرەكان و بڕیاری راستەوخۆ دەدرێت لەوبارەیەوە".  
  
باسی لەوەش كرد، ئەوەی ئێستا ڕێكارە بۆ دەربازبوون لەمساڵ و بۆ ساڵانی داهاتوو، پلانی درێژخایەن هەیە وەك دروستكردنی بەنداو بۆ چارەسەری كەمئاوی.  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان