کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی خۆراكی رێگەپێنەدراو لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی خۆراكی رێگەپێنەدراو لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بە هاوكاری لیژنەكانی قایمقامییەتی سلێمانی توانییان دەستبگرن بەسەر بڕێك خواردەمەنی رێگەپێنەدراودا و تۆمەتبارێکیش دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "لەبەردەوامی هەڵمەتی گەڕان و بەدواداچوونەكانی پۆلیسی سلێمانی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهاوكاری لیژنەكانی قایمقامییەتی سلێمانی توانییان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە لەماڵەكەیدا بڕێك خۆراكی رێگەپێنەدراوی دانابوو بە نیازبوو لە دوكانەكەیدا لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە".

ئەوەش هاتووە "لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هیندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 كیلۆگرام ساسی ئامادەكراو كە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببوون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان