کوردستانی

حەوت کۆڵبەر دەبنە قوربانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت کۆڵبەر دەبنە قوربانی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
مەودا میدیا-

 لە ماوەی رۆژێکدا لایەنی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی کامێران و جوانڕۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود برینداربوون کە سێ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان پێکراون.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژی پێنجشەممە 21ی نیسانی 2022 سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا رەحمەتی خەڵکی جوانڕۆ و فەرەیدون یووزی و رەمەزان سابیری خەڵکی کامێران لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد فەخری خەڵکی جوانڕۆ، و دارا یووزی و هۆشەنگ کەریمی خەڵکی کامێران لە کاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە راونراون و ویستوویانە کە دەرباز بن بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بە سەختی برینداربوون، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی عابید شەجەریان لەکاتی هەڵاتن چووەتە سەر تەلی دڕکدار و دەستی بە 18 تەقەڵ دووراوەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب