کوردستانی

لە زانکۆی سلێمانی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە زانکۆی سلێمانی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە
مەودا میدیا-

بە دروشمی "بەرەو راگەیاندنی بەرپرسی نیشتمانی" بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە بەشداری بەشی فلیسازی کۆلێژی هونەر و لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی کردەوە.

د. ئیبتسام ئیسماعیل، راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتەیەکیدا جەختیکردووە لە هەبوونی راگەیاندنی بەرپرسی نیشتمانی و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی تەشهیر لە میدیاکاندا، هەروەها باسی لە پێویستی دەرچوواندنی یاسایەک کرد لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ زیاتر رێکخستنەوەی کاری رۆژنامەنووسی و دەستەبەرکردنی مافەکانی رۆژنامەنووسان.

جێگەی ئاماژەیە، ساڵانە بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بە سەرپەرشتی راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان یادی رۆنامەگەریی کوردی دەکاتەوە.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان