کوردستانی

ئاوارەکان خۆیان هۆکاری سووتاندنی کامپەکانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوارەکان خۆیان هۆکاری سووتاندنی کامپەکانن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لە ماوەی کەمتر لە مانگێک بۆ جاری سێیەم ئاگر لە کامپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆکیش دەڵێت "زۆربەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەناو ئەو کامپانەدا روودەدات کە چادرن".

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "کامپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال کە کەوتووەتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوام رووداوی ئاگرکەوتنەوە تیادا روودەدات و کاتێکیش تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەچنە شوێنی رووداوەکە رێگەنادەن ئاگرەکە بکوژێنەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوتووە بەشێکی رووداوی ئاگرەکان ئەو کەسانەی لەوێن خۆیان دەبنە هۆکار بەهۆی بێ ئاگاییان، چونکە دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان بە تایبەت لە کامپی چەمشکۆ".

 وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک باسی لەوەشکرد "ئەو کامپانەی چادرن زیاتر بێ ئاگاترن، بۆیە زۆربەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش لەناو ئەو کامپانەدا روودەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا 11 چادرگە لەناو کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە سووتاون و زۆربەشیان لە کامپی چەمشکۆ بووە".

دوایین رووداویش بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 ئاگر لە کامپی چەمشکۆ کەوتەوە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت سێ چادر سووتاون و زیانی گیانی نەبووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب