کوردستانی
کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەکەن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مووچەی کارمەندانی خۆبەخشانی تەندروستی بە گردبوونەوە دابەشدەکرێت، هەروەها نە دەرمان نە گاز و بەنزین نییە لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەکرد "لە 50% نەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بە خۆبەخش بەڕێوەدەچن، بۆیە کارمەندانی خۆبەخش دەتوانن لە 50% کارەکان بوەستێنن".
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی وت "کارکردنی خۆبەخشی لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە واستە دەکرێت".
وتیشی "بارودۆخی کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر خراپە و داوا لە لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتی دەکەم ئاوڕێک لە کەرتی تەندروستی بداتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
هاوژین عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد "لە ئەمڕوە کارەکانمان جێدەهێڵین و کەرتی تەندروستیی سلێمانی ئیفلیج دەکەین تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێت".
س،ر