کوردستانی

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نرخی ماسی لە هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی و کاتی دابەزینی نرخەکەی دەکات.

سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو 15ی حوزەیرانی 2022 راوەماسی قەدەغەیە، راگەیاندنی ئەم قەدەغەیەش بۆ پاراستنی سامانی ماسیی هەرێمی کوردستانە".

لەبارەی کەمی بارانبارین و کاریگەری لەسەر بەرهەمی ماسی سیروان سەعید وتی "کەمی بارانبارین کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر بەرهەمی ماسی نییە، چونکە پرۆژەکانی ئێمە ئەگەر لەسەر روبارەکان بێت بای ئەوەندە روبارەکان ئاوەکەی کەمی نەکردووە کە زیان بە بەرهەمی ماسی بگەیەنێت".

وتیشی "ئەمساڵ پرۆژەکانی ماسی زیادیانکردووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی ماسی زۆر زیاتر بێت لەوەی کە ئێستا هەیە، هەروەها هاوردەکردنی ماسی بۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو وڵاتانەوە هەیە، تەنها لە ئێران و ناوەڕاست و باشووری عیراق هاوردەکردنی ماسی قەدەغەکراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییەوە".

سیروان سەعید باسی لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی کرد و ئاماژەی بەوەدا "دوو هۆکار هەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماسی، یەکێکیان راگرتنی هاوردەکردنی ماسییە لە ئێران و ناوەڕاست و باشووری عیراق، ئەوی دیکەشیان نەوکەوتنە بازاڕی بەرهەمی خۆمانە و لە دوای مانگی حەوت کە ماسی خۆمان کەوتە بازاڕەوە نرخەکەی دادەبەزێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب