کوردستانی

شەپۆلێکی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هەرێم، پێشبینیده‌كرێت کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی بەسەر دابێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هه‌یه‌.

دیلان رەشید، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند "کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سور بۆ سەر ناوچەکەمان درێژ دەبێتەوە و ئەوەش وا دەکات لە ماوەى کاریگەریى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو".

به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، لەگەڵ هاتنى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی ده‌كرێت رۆژى دووشەممە لە بەشێک له‌ ناوچە جیاجیاکان نمە باران ببارێت و رۆژى سێشەممە کاریگەرى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەورە تریشقەشی له‌گه‌ڵ دەبێت، پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژى چوارشەممە کاریگەریی ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە بەردەوام دەبێت و نمە باران دەبارێت و هەندێ کات ئەگەرى شەستە باران و لێزمە بارانى کورت خایەن هەیە و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات، پێشبینیدەکرێت شەوی چوارشەممە لەسەر  پێنجشەممە کاریگەریی ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە کۆتایی بێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان