کوردستانی

هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی دیکەی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی دیکەی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

 هه‌په‌گه‌ رایگەیاند، لە چالاكییەكی گەریلاكاندا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون‌ و سەربازێكیش برینداركراوە.

لە راگەیەندراوێكی ناوەندی راگەیاندن‌ و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەدا هاتووە "تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا وەڵامی پێویست بەهێرشەكانی توركیا دەدەنەوە و سێ سەربازی دیکەی توركیا لە ناوچەی زاپ كوژراون‌ و سەربازێکی دیکەش برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "رۆی 22ی ئەم مانگە سوپای توركیا هەوڵیاندا بەرەو مەیدانەکانی جەنگ پێشڕەوی بکەن، بەڵام گەریلا بەشێوازی سابوتاژ و تەقاندنەوە، بەبۆمبی دەستی‌ و چەکی تاکەکەسی چوونە سەریان‌ و لە ئەنجامدا لانی کەم سێ سەرباز كوژران‌ و سەربازێكیش برینداربوو".

شەوی17ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی، بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتیناو ئاڤاشین لە ئامێدی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە 15ى ئه‌م مانگە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردبوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan