کوردستانی

سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەردەوامە و سبەینێش نەوت لە چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا "سبەینێ دووشەممە 25ی نیسانی 2022 نەوت لە قەزای سەیدسادق و هەڵەبجەی تازە دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بەنرخی 55 هەزار دینار پێدەدرێت".

لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی سەرماوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوتی ماڵانکردووە و تائێستاش کە نزیک دەبینەوە لە وەرزی گەرما پرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە و چەند شوێنێک ماوە نەوت وەربگرێت.

ر. ئ.





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان