کوردستانی

تورکیا لە بۆردوومانی سنووری ئامێدی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا لە بۆردوومانی سنووری ئامێدی بەردەوامە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی قەزای ئامێدی شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە روویدا و شەوی رابردووش نزیکەی شەش کاتژمێر تورکیا بەفڕۆکە سنووری چەند گوندێکی ناوچەکەی بۆردوومانکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە درەنگانی شەوی رابردوو تا بەیانی ئەمڕۆ  بەیانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) روویداوە.

سەرەتا سوپای تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕانەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کرد، دواتر لە چیای کورەژار لە ناحیەی شیلادزێ و چیای لینک لە ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا.

 لە ھەمان کاتدا سوپای تورکیا لە رێگەی ھێلیکۆپتەر بە دۆشکە تەقەی لە بناری زنجیرە چیاکانی مەتین کرد و دواتر گوندی نھێلی بۆردومان کرد.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان