کوردستانی

نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرچاوەیەکمان دزۆیوەتەوە و سەرقاڵی گرێبەستین، تاوەکو دوای جەژن نرخی بەنزین هەرزانتر دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی نیسان سەبارەت بە دابەزاندنەوەی نرخی بەنزین هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند "سەرچاوەیەکمان دزۆیوەتەوە و سەرقاڵی گرێبەستین، تاوەکو دوای جەژن نرخی بەنزین هەرزانتر دەبێت".

وتیشی "لە رابردوودا توانیمان نرخی بەنزین بۆ 350 دینار داببەزێنین چونکە راستەوخۆ مامەڵەمان لەگەڵ بەغدا دەکرد، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم رێگرە و بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری کردوومەتەوە کە نابێت مامەڵەی راستەخۆ لەگەڵ بەغدا بکەم، بەڵام من هەر دەیکەم".

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی نزیکی شەش مانگە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستاندا زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش گرفتی بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە بەتایبەت تاکسی و پاسەکان کە پەیوەستە بە بژێوی ژیانیانەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان