کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەھیچ کەسێک نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەھیچ کەسێک نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی حەفتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

‌‎بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە لە كۆبوونەیەكدا كە شاڵاو كۆسرەت ڕەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمەرگە و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەككردنی هێزەكانی پێشمەرگە و جموجوڵی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.

‌‎لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەكان كردەوە و رایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ بوونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و راهێنانی بەردەوامی هێزەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان كۆڵەكەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەك بكەین.

‌‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا هەواڵگرییەكان كرد و وتی "دەبێت لەسەر بنەمای زانیاریی ورد، هاوكاری و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەكان كردە سەربازییەكان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیش لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت".

‌‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوایین جموجووڵ و چالاكییەكانی داعش تاوتوێكران و بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەكانی راسپارد بە هەمووشێوەیەك دژی هەر جووڵە و پلانێك بوەستنەوە كە ئارامیی هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش كاری هاوبەش و هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی بە گرنگ وەسفكرد.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، "هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی كوردستان پارێزەری راستەقینەی سەر و ماڵی خەڵكن، بۆیە رێگە بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان