کوردستانی
شەش بەڕێوەبەرایەتیی نوێ لە هەڵەبجە دەکرێنەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێت بڕیاردراوە بە کردنەوە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە کە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، قایمقامی هەڵەبجەش دەڵێت "بەم نزیکانە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەک لە هەڵەبجە ناکرێتەوە".
وەک لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە بەڕێوەبەرایەتییەکان ژمارەیان شەش بەڕێوەبەرایەتییە و لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاری لەسەر دراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکانیش بریتین لە:

1- بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی.
2- بەڕێوەبەرایەتیی دروستكردنی دانەوێڵە.
3-بەڕێوەبەرایەتیی بازگانی دانەوێڵە.
4-بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك.
5-بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی.
6-بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری كۆمپانیاكان.
نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە هەر لەگەڵ بە پارێزگاربوونی هەڵەبجەدا داوای کردنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانمان کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەتوانراوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بکرێنەوە".
لە بارەی کردنەوەی شەش بەڕێوەبەرایەتیی قایمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد "دەنگۆی کردنەوەی شەش بەڕێوەبەرایەتی لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە پارێزگای هەڵەبجە بوونی نییە، بەم نزیکانە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەک ناکرێتەوە".
س.ر

بیروڕا