کوردستانی
لە ئوتێلێكدا دەست بەسەر 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت له ئوتێل بابوسی لە سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییە.
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت له ئوتێل بابوسی لە سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییە.
كامه‌ران عزه‌ت، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا له ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه شیله و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه و به هه‌نگوینی ئه‌سڵی به‌هاوڵاتیانیان فرۆشتووه كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌و یاسا رێگه‌ی پێنادات".
.
هەروەها رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "به فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ئه‌و دوو هاوڵاتییه و خاوه‌نی ئوتێله‌كه رووبه‌ڕووی رێککاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت.
س،ر
بیروڕا


