کوردستانی

پشووەکانی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشووەکانی جەژنی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی کرێکاران و جەژنی رەمەزانەوە.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، بەبۆنەی جەژنی کرێکاران و جەژنی رەمەزانەوە ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی دەبێت، لە رۆژی 28ی نیسانی 2022وە تاوەکو 7ی ئایاری 2022 و رۆژی 8ی ئایاری 2022 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

هەروەها بەپێی خشتەی پشووەکان بێت تەنها ماوەی چوار رۆژ پشوو دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمانگەکان نییە، بۆیە پشووەکان دەبێتە 10 رۆژ.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نیسانی 2022 رایگەیاند، لە رۆژی 1ی ئایاری 2022 تاوەکو 8ی ئایاری 2022 پشووی فەرمی دەبێت لە عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان