کوردستانی

باندێکی بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی باندێکی بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

 عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی کەلار بە سەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئومێد مەجید ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار، لە سنووری گەرمیان گروپێکی حەوت کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران کەشەش تۆمەتباریان دانیشتووی قەزای کەلارن و یەکێکیان دانیشتووی شاری هەولێرە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەگەڵ تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر کریستاڵ و تلیاک لەگەڵ ئامێرەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 30 لە یاسای هۆشبەر بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان