کوردستانی

بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت خواست لەسەر جۆرێک ئاژەڵ زیاددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت خواست لەسەر جۆرێک ئاژەڵ زیاددەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرهەمی ناو کوشتارگە رەمەزانی ئەمساڵ هاوتا و هاوشێوەی مانگی رەمەزانی ساڵی رابردوو بووە، ئاماژەی بەوەشکرد هیچ دابەزینێک لە بەبازاڕکردنی گۆشتا نەبووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە.

شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرهەمی ناو کوشتارگە ئەمساڵ رەمەزان هاوتا و هاوشێوەی مانگی رەمەزانی ساڵی رابردوو بووە، هەروەها ئەمساڵ تاوەکو 24ی رەمەزان 1033 تۆن گۆشت بە هەردوو جۆرەکەی ئاژەڵی بچوک و ئاژەڵی گەورە رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراون".

باسی لەوەشکرد "شەش تۆنیش لەلایەن ستافەکانی پزیشکییەوە دیاریکراون کە هەڵگری نەخۆشی بوون و شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان و مامەڵەی پزیشکی لەگەڵ کراوە".

لەبارەی بە بازاڕکردنی گۆشت لە بازاڕەکاندا وتی "هیچ دابەزینێک لە بەبازاڕکردنی گۆشتا نەبووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە و خەڵک هەر بەکاریهێناوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕانکارییەکی دروستکردووە ئەویش ئەوەیە خواست لەسەر کوشتارکردنی ئاژەڵی گەورە زیاترە وەک لە ئاژەڵی بچوک".

بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی باسی لەوەشکرد "پێش جەژن رێژەی بەرهەمان دەگاتە ئەو ئاستەی خواستی بازاڕەکان پڕبکاتەوە بۆ رۆژانی جەژنیش، ئێمە تاوەکو رۆژی هەینی کوشتار دەکەین بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی کە دامانناوە بە زیادکردنی کاتژمێری کارکردن و زیادکردنی ستافەکەمان بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم بەپێی پێویستی بازاڕ، چونکە لە دوای رۆژی هەینی 29ی نیسانی 2022 پشوومان دەبێت و سێ رۆژی جەژن کوشتارگە نابێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان