کوردستانی
سلێمانی؛ بەڕێوەبەرێک مووچەی فەرمانبەرەکانی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەکانی دابەشکرد.
رەزا سەنگاوی، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگهیاند "ھەرچەند دەبوو پێش چوار رۆژ کارمەندانی خوێندنی باڵا مووچە وەربگرن، بەڵام ھەموو رۆژێک دەچوین بۆ بانکو بەبیانووی نەبوونی پارە بەدەستی خاڵی دەھاتینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "فەرمانبەران و کارمەندەکانیشمان، بۆ جەژن پشتیان بەبڕیارەکەی حکومەت بەستبوو، پێیانوابوو بەر لە جەژن مووچە وەردەگرن، بەڵام بەداخەوە تائێستا حکومەت مووچەی مانگی سێی وەزارەتی خوێندنی باڵاو چەند وەزارەتێکی دیکەشی دابەشنەکردووە".
روونیشی کردەوە "ھەربۆیە لەسۆنگەی ھەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەھاوبەشی لەگەڵ مامۆستا نەوزاد لە گیرفانی خۆمان و قوتی ماڵ و منداڵمان، ھەستاین بەپێدانی مووچەی مانگی سێی سەرجەم کارمەندانی گرێبەست و کارگوزارەکانی بەشی ناوخۆیی زانکۆمان، چونکە ئەم توێژه لەفەرمانبەر، بەڕاستی زۆر ماندوون و پێدەچوو بۆ رۆژی جەژن، نەیانتوانیبا لەگەڵ ماڵ و منداڵیان وەک پێویست جەژن بکەن".
باسی لەوەشکردووە "ھەربۆیە زانیمان کە پێدەچێت حکومەت نەتوانێت مووچە دابەشبکات، ویستمان ھەر ھیچ نەبێت ئەم توێژهش جەژنەکەیان بکەن و بێبەشنەبن".

ر. ئ.
بیروڕا