کوردستانی

هەپەگە: فڕۆکەیەکی تورکیامان تێکشکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: فڕۆکەیەکی تورکیامان تێکشکاند
مەودا میدیا-

 هەپەگە بڵاویکردەوە کە لە ناوچەکانی زاپ فڕۆکەیەکی تورکیایان تێکشکاندووە و  20 سەربازی تورکیاشیان کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد "لە 24 كاتژمێری رابردوودا گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین 20 سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیشیان خستووەتەخوارەوە، هاوكات سەنگەرێكی سوپای توركیاش تێكشكێندراوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە "تورکیا له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی ناوچه‌كانی به‌رخودان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت".

باسی لەوەشکردووە "له‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا 20 سه‌ربازی توركیا کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، سه‌نگه‌رێك و درۆنێك تێكشكاون".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan