جیهانی
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پشوو راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئێران لە قوتابخانەی هەشت پارێزگا بۆ ماوەی دوو رۆژ کرایە پشووی فەرمی و لەچەند شارێکیش بۆ ماوەی هەفتەیەک کرایە پشوو بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مەسعود سەقفی، وتەبێژی وەزارەتی پەروهردەی ئێران رایگەیاند "بەمەبستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوهندهكانی خوێندن، له سەرجەم قوتابخانەكانی ورمێ، تاران، ھەمەدان، قەزوین، ئەردەبیل و گوڵستان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كراوهتە پشوو".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد "لە پارێزگای گەیلان و مەركەزی یەك ھەفتە پشوو راگەیەندرا".