کوردستانی
"تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە بەردەوام دەبێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکى کەشناسیی پێشبینیدەکات سبەینێ تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەردەوام دەبێت.
شارەزایەکى کەشناسیی پێشبینیدەکات سبەینێ تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەردەوام دەبێت.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاراس جەبار، شەرەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریەکانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور سبەینێ پێنجشەممە 28-4-2022 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەوراوی بۆ ھەوری تەواو دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتە جیاجیاکاندا بەتایبەت نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری بارینەوەی بارانی بەخوڕ و چالاکبوونەوەی ھەورەکان دەبێت لە بەشێکی ناوچەکاندا بە شێوەی کەڵەکە ھەور و ھەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت".
بەوتەى ئەو شارەزایە، بەگشتی رێژە و ئەگەری باران بارین لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی باکور و رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر زیاتر دەبێت بەراورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم، پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە، خێرای با ئاسایی دەبێت 10-15کم/س ئاراستەکەی ناجێگیر دەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


