جیهانی

ئەمریكا پشتیوانی لە توركیا ناكات... دژی روسیاش ناوەستێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا پشتیوانی لە توركیا ناكات... دژی روسیاش ناوەستێتەوە
مەودا میدیا-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك پشتیوانی لە توركیا ناكەن لە پرسی ئیدلیب.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە جیهانییەكان، ئەمریكا لە پرسی ئیدلیب هیچ پشتگیرییەكی توركیا ناكات و مەیلی بەلای ئەوەدایە سزای ئەردۆغان بدات.

هەڵوێستی ئەمریكا لە بەرانبەر دۆخی ئیدلیب كە چەند هەفتەیەكە سەری هەڵداوە بەو جۆرەيه كە وڵاتە زلهێزەكەی جیهان ئامادە نییە هاوكاری سەربازی بداتە توركیا لە پرسی ئیدلیب و هیچ پشتیوانیەكی توركیاش ناكات و بگرە ئەمریكا بیر لەوە دەكاتەوە سزای توركیا و ئەرۆدغان بكات بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەستانە.

هاوكات ئەمریكا نایەوێت بەرانبەر روسیا بوەستێتەوە، چونكە بە هاوكاریكردنی سەربازی ئەمریكا بۆ توركیا لەو حاڵەتەدا ئەمریكا دژی سەربازانی روسیا دەوەستێتەوە و دۆخێكی خراپ روودەدات، ئەمریكا تەنیا كار بۆ ئەوە دەكات دەسەڵاتی ئەسەد نەگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگەی نێودەوەڵەتی.
Qaiwan
Qaiwan