تەندروستی

پێنج باشترین خۆراك بۆ چارەسەری كەمی ئاسن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج باشترین خۆراك بۆ چارەسەری كەمی ئاسن
مەودا میدیا-

كەمیی ئاسنی خوێن كاتێك روودەدات كە خرۆكە سورەكانی خوین لە جەستەدا كەمدەكەن، ئەمەش وادەكات بڕێكی كەمتر ئۆكسجین بچێتە ناو خوێنەوە، چونكە خرۆكە سورەكان بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ ئەندامەكانی لەش.

بە چەند خۆراكێك كە ماڵپەری onlymyhealth بڵاویكردوەتەوە دەتوانیت چارەسەری كەمخوێنی بكەیت.

1. مۆز
رۆژانە خواردنی دوو مۆز یارمەتی چارەسەركردنی كەمیی ئاسن دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، فۆلیك ئەسید، پۆتاسیۆم و ئاسن.

2. سپێناغ
سەرچاوەیەكی زۆر باشی ئاسنن، دەتوانیت رۆژانە بیكەیت بە بەشێك لە سیستمی خۆراكیت.

3. خورما و مێوژ
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ئاسن، جگە لەوەش سیستمی بەرگریی جەستە بەهێزدەكەن.

4. پرتەقاڵ و شلیك
بێگومان بۆ بەدەستهێنانی ئاسن و سوود وەرگرتن لەو ئاسنەی لەڕێگەی خۆراكەوە بەدەستی دەهێنیت پێویستت بە ڤیتامین C هەیە، باشترین سەرچاوەش بۆ ئەمە پرتەقاڵ، شلیك و میوە مزرەكانە.

5. كونجی
بەتایبەتی كونجی رەش، سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە، دەتوانیت مشتێك كونجی بكەیتە ناو پەرداخێك ئاو و بۆ شەو و رۆژێك جێی بهێڵیت، پاشان شەوان و بەیانیان بیخۆیتەوە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان