عیراقی
بۆ چارەسەکردنی کێشە سیاسییەکانی عیراق هەنگاوێکی نوێ دەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت گەلی عیراق لە رۆژانی داهاتوودا شاهیدی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو دەبن لەبارەی قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێوە، ئاماژەی بەوەشکرد لایەنە سیاسییەکان دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیان لا پەسندە.
رەفیق ساڵحی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند " ئاڕاستەیەکی گشتی هەیە لەبەردەم سەرجەم پارتە سیاسییەکاندا بەرانبەر بەم دەستپێشخەرییە کە لەچوارچێوەی هەمانگییدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی کراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەمەش لەبەرئەوەی تەواوی لایەنەکان دەسپێشخەرییەکەیان پەسندیانکردووە بە حزبە سوننی و کوردییەکانیشەوە، هەروەها ئەم دەستپێشخەرییە لە پێناو خزمەتکردنی وڵات و هاوڵاتییاندایە و دەکرێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی عیراق".
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد "گەلی عیراق لە رۆژانی داهاتوودا شاهیدی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو دەبن لەبارەی قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێوە".
س.ر