جیهانی

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

بەپێی دواین ئامارەکانی دەسەڵاتدارانی چین 150 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە وە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەیەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 هەزار و 619 کەس بەرزبووەوە.

دەسەڵاتدارانی چین دواین ئامارەکانی توشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکە 150 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە وە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەیەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 هەزار و 619 کەس بەرزبووەتەوە.

هەروەها، 409 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەمەش ژمارەی توشبووان بۆ 79 هەزار و 398 کەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan