عیراقی

دادگەی فیدراڵی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

 دادگەى فیدراڵى عیراق پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ره‌تیكرده‌وه‌، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نادەستووری بوونی پرۆژەیاساکەیە".

بڕیار رەشید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دادگەى باڵاى فیدراڵى عیراق پرۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراكى عیراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرابوو".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی بۆ "نادەستووری پرۆژەیاساکە دەگێڕێتەوە"، دەشڵێت "حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و بەگوێرەی دەستوور ناتوانێت پرۆژەیاسا بنێرێتە پەرلەمان". 

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو لە 15ى نیسان له‌ په‌رله‌مانى عیراق گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ى میدیاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگه‌یاند "له‌سه‌ر داواى چه‌ند فراكسیۆنێكى په‌رله‌مان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى (پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک) پێویستى به‌كاتى زیاتره‌ بۆ به‌دواداچوونكردن بۆى دانیشتنى سبه‌ینێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق دواخرا".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان