عیراقی
سەدر ئۆپۆزسیۆن بوونی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر لە نووسینێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، بۆ ماوەی یەک مانگ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
رێبەری رەوتی سەدر لە نووسینێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، بۆ ماوەی یەک مانگ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "تاکە بژاردەی بەردەممان تاقیدەکەینەوە ئەویش ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتیمانییە، 30 رۆژ دەدەین بەلایەنەکانی دیکە حکومەت پێکبھێنن".
سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەگەر لایەنەکانی دیکە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەوانەشەوە کە ھاوپەیمانمان بوون توانیان حکومەت پێکبھێنن کارێکی باشە، ئەگەرنا ئەو کاتە بڕیارێکی دیکەمان دەبێت کە لەو کاتەدا رایدەگەیەنین".
باسی لەوەشکردووە "پێویستە بژاردەی (ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی) تاقی بکەینەوە لەسەر ھەمان بۆچوونی (حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی) بۆ ماوەیەک کە لە 30 رۆژ تێپەڕ نەکات".
ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە حەوت مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق ھەڵنەبژێردراون.
ر. ئ.
ر. ئ.