عیراقی
خۆڵبارین سەرجەم تاقیكردنەوەكانی دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عیراقی گرتووەتەوە ئەوەش وایكرد وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەرجەم تاقیکردنەوەکانی دوابخات.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە چڕەی تەواوی ناوچەکانی عیراقی گرتووەتەوە، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایار لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دوادەخرێت.
لەلایەكی دیكەوە بەهۆی خراپی باری نائاسایی کەشوهەوا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆ لە خوێندنی بەرایی و باڵا رادەگەیەنێت بۆ دوای کۆتا رۆژی خشتە راگەیەندراوەکان.
هاوكات هەر لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە هەموو زانکۆکانیش کرا کە خشتەی تاقیکردنەوەکان لە ژێر رۆشنایی ئەم بڕیارەدا رێکبخەن.
ر. ئ.
ر. ئ.