ئەدەب و هونەر

وەزارەتی رۆشنبیریی کلیپە نوێیەکەی کۆمسای رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی رۆشنبیریی کلیپە نوێیەکەی کۆمسای رادەگرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیریی حوکمەتی هەرێمی کوردستان، بەرهەمە نوێیەکەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسایی قەدەغەدەکات.

 ئاژانسی هەواڵی عیراقی لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت، بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە دەستیان کەوتووە و تێیدا هاتووە "چەند رۆژێكە كلیپێك لەلایەن گۆرانیبێژ كۆمسای بە ناوی slaw bitch بڵاوكراوەتەوە كە كارێكی زۆر نەشیاوی دوور لە نەریتی گشتییە و لە رووی دەق و هەنوی میوزیكی و میلۆدیشەوە زۆر لاواز و بێ بنەمایە".

لە بەشێکی نووسراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە "گۆرانییە نوێیەكەی ئەو گۆرانیبێژە هۆكارە بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و بێڕێزیكردن بە ئاین و داب و نەریتی كوردی، بۆیە داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكەن خۆیان بپارێزن لە پەخشكردنی ئەم كلیپە ئاست نزمە".

جێگەی ئاماژەیە ئەم کلیپەی کۆمسای بەناوی "slaw bitch" لە 20ی ئایاردا لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاویکردووەتەوە، تاکو ئێستا زیاتر لە 106 هەزار کەس بینیویەتی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان