کوردستانی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خۆڵبارین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خۆڵبارین
مەودا میدیا-

چەند رۆژێکە خۆڵبارین عیراق و هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دەیان کەس لە ژێر گاریگەرى ئەو خۆڵبارینەدا رەوانەى نەخۆشخانەکان کراو، کاتێک خۆڵبارین دەبێت ئێمە تەنها لایەنە نەرێنى و خراپییەکانى هەست پێدەکەین، بەڵام خۆڵبارینیش هاوشێوەیەى هەر شتێکى دیکە لایەنى نەرێنى و ئەرێنى هەیە.

زۆر باسکراوە لەسەر لایەنە خراپەکانى خۆڵبارین، ئێمە لێرەدا لایەنە باش و ئەرێنییەکانى خۆڵبارینتان بۆ رووندەکەینەوە.

1- وەک پەینێکی سروشتی بۆ زەوی کاردەکات:
شارەزایانی بواری کشتوکاڵ دووپاتیانکردەوە کە ئەم خۆڵبارینانە زۆرجار بارانێکی زۆرى بەدوادا دێت و دەیکاتە پەینی سروشتی بۆ زەوی کشتوکاڵی و سوودوەرگرتن لە دار و روەک بەتایبەتی لە ناوچە بیابانییەکان.

2- نەهێشتنی گازە ژەهراویەکان:
گەردەلول و تۆز لە شارە پیشەسازییەکان گازە ژەهراوییەکانی هەڵئاوساوەکان لادەبات هەوا پاکدەکاتەوە.

3- رزگاربوون لە بەکتریای زیانبەخش و میکرۆب:
تۆزی ناو ماڵەکە کە لە ئەنجامی تۆفانی خۆڵ دێت هەستیاریی لەش دەهەژێنێت و بەم شێوەیە بەشداری دەکات لە زیادبوونی بەرگریی لەش بەرانبەر بە بەکتریای زیانبەخش و میکرۆبەکانی دەوورووبەری.

4- بەرزکردنەوەی پارێزبەندی منداڵ:
بە پێی رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف، نابێت هەست بە نامۆیی بکەیت، چونکە زانایانی بەریتانی پێشنیاریان کردووە دایک و باوکان منداڵ بکەنە بەر گەردەلولی خۆڵ، چونکە تۆز پارێزگاری لەشی بەرزدەکاتەوە بۆ هەوکردنی هەناسە و ئەسماسی سنگ.

5- یارمەتی خۆراکی دەریاکان و زەریاکان دەدات:
گەردەلولی تۆز و خۆڵبارین بەشداری دەکات لە دابینکردنی خۆراکی گرنگ بۆ دەریاکان و زەریاکان، وەک ئاسن، فۆسفۆرس، سیلیکۆن، مس و زینک، کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە خۆراک و بەرهەمهێنانەوەی مایکرۆگانیزمی روەکی دەریایی، کە بە خۆراکی نموونەیی ماسی ناسراوە

6- رێگری لە بەهەڵمبوونى ئاو:
گەردەلولی خۆڵ رێگە لە هەڵمبوونی ئاو دەگرێت لە رووەکەکەدا، کە بە پرۆسەی چارەسەری ناسراوە.

7- پلەی گەرمی کەمدەکاتەوە:

خۆڵبارین و گەردەلولى تۆز زیاتر بەدوای باران و پلەی گەرمی نزمدا دێت، بۆیە پلەی گەرمی کەمدەکاتەوە.

10. پۆلێنکردنی روەک و گوڵ:

گەردەلولی تۆز بەشداری دەکات لە کۆکردنەوەی روەکەکان و گوڵەکان بە گواستنەوەی هەڵاڵە کە یارمەتیدەرە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی رووەکەکان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan