کوردستانی

لە سلێمانی بەڕێوەبەرێک لە کارەکەی دوردەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی بەڕێوەبەرێک لە کارەکەی دوردەخرێتەوە
مەودا میدیا-

لەسەر فەرمانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە کارەکەی دورخراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش بەهۆی کۆمەڵێک کەموکورتی لە بانکەکە ئەو بەڕێوەبەرە دوورخراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بە بڕیاری وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، روقیە عومەر لە مانگی رابردووەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و لە ماڵەوەیە، بەڵام بڕیارەکە نەبووەتەوە فەرمی و وادیارە ئێستا بڕیارەکە بەفەرمی دەرچووە.

سەبارەت بە هۆکاری دورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بەپێی زانیارییەکان بەهۆی بوونی کۆمەڵێک کەموکورتی لە بانکەکەدا ژمارەیەک کارمەند واژۆیان کۆکردووەتەوە و پێشکەش بە وەزیری داراییان کردووە بۆ دورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە لە ئەرکەکەی.

سەرچاوەیەکی زانیاری ئاگاداریش بە مەودا میدیای راگەیاند "دورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بەهۆی ئەوەوە بووە دوێنێ لەبەردەمی بانکەکە خانەنشینێک گیانی لەدەستداوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan