کوردستانی

ئایا کەمبارانی کاریگەری هەیە لەسەر ئاوی خواردنەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا کەمبارانی کاریگەری هەیە لەسەر ئاوی خواردنەوە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە ماوەکانی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هۆشداریدا لە کەمبوونەوەی بڕی پێویستی کلۆر، بەڵام لەئێستادا بە وتەی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئەو کێشەیە "چارەسەرکراوە".

سەبارەت بە دروستبوونی کێشەی کەمی کلۆر لە ماوەی رابردووەدا، سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کێشەی کەمی کلۆرمان نەماوە و بڕی پێویستمان بۆ دابیندەکرێت".

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەشڵێت "لەئێستا تەندەری پڕكردنەوەی ئەو پێداویستییە تەواو بووە و لە قۆناغی گرێبەست كردندایە".

لەبارەی ئەوەی ئایا بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە بۆ هاوینی ئەمساڵ کێشەی کەمی ئاو دروست دەبێت لە پاریزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەدا "ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی پار دابەشکردنی ئاوە بەردەوام دەبێت و مەگەر کێشەی تەکنیکی لە گواستنەوە دروستببێت، وەک شکانی بۆری".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan