کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە سەگەی بێلانە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و سەگی بێلانە و دوورخستنەوەیان لە گەڕەكانی شاری سلێمانی دابینكردووە.
سەبارەت بە سەگەی بێلانە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و سەگی بێلانە و دوورخستنەوەیان لە گەڕەكانی شاری سلێمانی دابینكردووە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەكو سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، روونكرنەوەیەک لەسەر پەناگەی (سەگی بێلانە) بخەینەروو كە شارەوانیی سلێمانی، بە ئەركی خۆی زانییوە بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی، زەوییەكی بە رووبەری پێنج دۆنم لە نزیک بازگەی عەربەت بۆ كۆكردنەوەی ( ئاژەڵ و سەگی بێلانە) و دوورخستنەوەیان لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دابینكردووە و دوای تەواوبوونی پەناگەكە كاركرا بۆ وەرگرتنی سەگی بێلانە و نزیكەی 20 كارمەند و سێ ئۆتۆمبێلی لەلایەن شارەوانییەوە بۆ دابینكرا.
باسی لەوەشکردووە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، لە كۆبوونەوەی رۆژی 17ی ئازاری ئەمساڵدا و بە بڕیاری ژمارە (38)، بڕیاریان لەسەر پەناگەكە دەركرد بەمشێوەیەی خوارەوە: پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بەپێی مادەی (27) بڕگەی یەك بەندی/ ز، لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان ژمارە(6) ساڵی 1993 هەمواركراو، بڕیاردرا بە:
1- دابینكردنی پارچە زەوییەك بۆ پەناگەی ئاژەڵی بێلانە.
2- پەناگەكە لە رووی كارگێڕی و ژمێریارییەوە، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەبێت، بە هاوكاریی هەموو لایەنە فەرمی و نیمچە فەرمی و نافەرمییەكان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ شارەوانیدا، كار لە پەناگەكەدا دەكەن.
3- شارەوانیی سلێمانی، بەپێی مادەی (27 بڕگەی 2)، لەیاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارە (6) ساڵی 1993 هەمواركراو، بەرپرسە لە دابینكردنی پشتیوانیی دارایی لە بودجەی شارەوانی، بۆ بە گەڕخستنی پەناگەكە، بەپێی مادەی (4) لە یاسای داهاتی شارەوانییەكان ژمارە (130) ساڵی 1963، سوود لە بەخشین و هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسایەتیی و رێكخراوەكان وەردەگرێت.
4- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەرپرسە لە گرتنی ئاژەڵە بێلانەكان، جگە لە سەگی بێلانە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ”بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی، چونكە بەپێی مادەی (4) لە یاسای قەڵاچۆكردنی (سەگە بێلانەكان) ژمارە(48ی ساڵی 1986)، ئەركی گرتنی سەگە بێلانەكان، لە ئەستۆی ”بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیدایە”، هەروەها بەپێی مادەی (3) لە یاسای قەدەغەكردنی سەگە بێلانەكان، ژمارە (48ی ساڵی 1986)، ئەگەر سەگی بێلانە بۆ شارەوانی رەوانەكرا، ئەوا لەگەڵ ئاژەڵە بێلانەكانی تردا، لە پەناگەی ناوبراودا كۆدەكرێنەوە. لەدوای دەركردنی بڕیاری وەرگرتنی (سەگی بێلانە) هەڵمەتەكەمان دەستپێكردووە، بەڵام لە ئێستادا بەخاوی دەڕوات، بە هۆكاری نەبوونی پێداویستی و ستافی پێویست و بودجەی تایبەت، وە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتین، تایبەت بەدابینكردنی ئەم پێداویستییانە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


