کوردستانی
هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاماری چەند چالاکییەکی گەریلای بڵاوکردەوە و باسی لەوەكردووە لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا کە لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا ئەنجامدراون 19 سەربازی توركیا كوژراون و چواری دیكەش برینداربوون.
هەپەگە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای توركیا 23 جار بە چەکی کیمیایی و 31 جار بە فڕۆکەی جەنگی و سەدان جار بۆردوومانی هەرێمەکانیانی کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی مانگێکە شەڕی قورس و بەردەوام لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تورکیا بە بیانوی ئەو شەڕە چەندین بارەگای لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەکی قورسیشی هێناوەتە هەرێمی کوردستان.
ر. ئ.

بیروڕا