کوردستانی
پەکەکە ھێرشیکردە سەر دەزگایەکی راگەیاندنی پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتی رایدەگەیەنێت، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر وێستگه‌ی تاوه‌ری په‌خشی ژماره‌یه‌ك رادیۆ و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به توندی ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لە راگەیەندراوێکدا ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر چەند دەزگایەکی راگەیاندنی پارتی لە دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "له كاتێكدا ئێمه ئه‌م كرده‌وه ترسنۆکانەیە به‌توندترین شێوه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه له ترس و تۆقینی په‌كه‌كه له ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر ناگه‌یەنێت".
دەشڵێت "هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی، بۆ په‌رده پۆشكردنی كارە نایاسایی و داگیركارییه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستان".
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوێک لە ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگەی مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له (چیای بێخێر) لەنێوان شاری دھۆک و زاخۆ، كه بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی، و چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگەی ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن.
له كاتێكدا ئێمه ئه‌م كرده‌وه ترسنۆکانەیە به‌توندترین شێوه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه له ترس و تۆقینی په‌كه‌كه له ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر ناگه‌یەنێت.
هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی، بۆ په‌رده پۆشكردنی كارە نایاسایی و داگیركارییه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستان بۆیه ترسنۆكانه په‌لاماری یه‌كێ له بنکه ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه ئه‌م بنكه‌یه جگه له بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه ، و هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ به‌ئامانجگرتنی.
ھەروەکو ئاشكرایه ئه‌و كرده‌وه ناڕەوایەشیان نیشانه‌ى داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌یه، كه په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان.
جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه‌یە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی.
ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٢
ر. ئ.

بیروڕا