کوردستانی

پەنابەرێکی کورد لەسەر پرسی بەزۆر ناردنەوەیان بۆ مەودا میدیا دەدوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەنابەرێکی کورد لەسەر پرسی بەزۆر ناردنەوەیان بۆ مەودا میدیا دەدوێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان پرسی گەرمی میدیاکانە و لەسەر ئەو بابەتە پەنابەرێکی کورد لە بەریتانیا دەڵێت "ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە تائێستا هیچ پەنابەرێک بەفەرمی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بانگ نەکراوە لەسەر ئەوپرسە".

عەلی رەشید، پەنابەرێکی کوردە و لەئیستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی و سەبارەت بە دەنگۆی بەزۆرناردنەوەی کوردانی باشووری کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کوردانی ئەو وڵاتە دەستیان بەخۆپیشاندان دژی ئەو دەنگۆیانە کردووە، هەر چەندە تائیستا ئەو دەنگۆیانە نەبوون بە بڕیار و خەڵک بنێردرێنەوە و لێرش هەر دەنگۆیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ پەنابەرێک بەفەرمی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بانگ نەکراوە لەسەر ئەوپرسە، ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە، بەڵام پەنابەرانی کورد لە لەندەن کەمپەینێکیان دژی ئەو پرسە راگەیاندووە".

چالاکوانان، پەنابەران و پەرلەمانتاران حکومەتی هەرێم بە بەرپرس دەزانن لەو کارەو دەڵێن دەستی حکومەتی لەپشتە، هەر لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاند "حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە رێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران ".

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan