کوردستانی

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە".

ئەو سەرچاوەیە بۆ مەودا میدیا ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماری عیراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە کێشەکانی هەرێم و بەغدایە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan