کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە 25ی ئایار و سبەینێ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتیش لە بەشێک لە ناوچەکان دەبێتە پەڵەهەور، هەروەها لە هەندێک ناوچەش تۆزێکی سووک دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 28 بۆ 34 پلەدا دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش لەنێوان 29 بۆ 35 پلەدا دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan