کوردستانی
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە.
سامان ئەحمەد، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە گفتوگۆ بکرێت لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بۆئەوەی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بابەتە هەنووکەییەکان بکرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان".
س.ر

بیروڕا