کوردستانی

حکومەتی هەرێم لەبارەی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لەبارەی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باس لە چوارچێوەی پرۆژەی نیشتمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لە چوارچێوەی پرۆژەی نیشتمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت (خۆشناو و قەیوان) دوابەدوای رەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خۆراک و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و جوتیاران، لەئێستادا کۆمپانیای (خۆشناو) ئامادەیی دەربڕیوە بە هەمان میکانیزمی راگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە"، هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عیراق بەمشێوەیە:

یەکەم/ سەرجەم ئەو جوتیارانەی کە بەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروستکردنی بەرهەمی ( ساوەر ) بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەک بڕی (850000) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار ڕاستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.

دووەم/ بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی( 880000 ) هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوبراو،بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریکراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆکانی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بکەن.

سێیەم / لێرەوە جوتیاران  ئاگاداردەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن) بچێنن کە بە مەبەستی دروستکردنی ساوەر بەکاردەهێندرێت لە بواری پیشەسازیدا کۆمپانیاکان ئەو گەنمە لە ئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئاییندە وەردەگرنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم هەنگاوەش یەکێکیترە لە دەستکەوتەکانی تری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە لەپێناوی پاڵپشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران ئەنجامدراوە لە چوارچێوەی ئەم کارگە و پڕۆژانەی کە هەیە، بۆئەوەی گەنمی ناوخۆی خۆمان بەکاربهێنینەوە بۆ پیشەسازی خۆراک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan