کوردستانی

پێنج بڕیار لەبارەی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج بڕیار لەبارەی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە درا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دا سەبارەت بە پرۆژەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی کار و پرۆژەکانی کارەبا کرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1- بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕدەخرێن.

2- کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابیندەکرێت.

3- راپۆرتی سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەم ئامادە دەکرێت.

4- قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواودەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت، تائێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون.

5- شێوازی پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە، لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمانشێوە جێبەجێدەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan