کوردستانی
سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سێ تۆمەتبار كە مادەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی ھۆشبەرن".

ئەوەش هاتووە "لەئێستادا تۆمەتباران (گ، ق، ع لەدایكبووی 1971 - أ ، ح ، ع لەدایكبووی 2000 - ع، س، ع لەدایكبووی 2003)، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی (30)ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا