کوردستانی

یەکێتی و پارتی رێککەوتنێکی نوێ واژۆدەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی رێککەوتنێکی نوێ واژۆدەکەن
مەودا میدیا-

کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو خاڵانەیان ئاشکراکرد کە لەسەری رێککەوتن، بەپێی رێککەوتنەکەبێت هەردوولا بڕیاریاندا کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی بەردەوام بێت.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی هاتووە "ئەمڕۆ چواشەممە 25/5/2022 لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسییی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا راشكاوانە پەیوەندییەكانی هەردوولا و دۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستان و زەمینەی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی تاوتوێكرا".

ئاماژە بەوەکراوە "هەردوولا جەختیانكردەوە كە دوای دەستپێشخەری و سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن بۆ گێڕانەوەی متمانەی نێوان هەردوولا و هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەڕێگەی لێكگەیشتن و گفتوگۆوە هاتووەتە ئاراوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەردوولا بڕیاریاندا كە بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە هاوبەشەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی وەك پرەنسیپی كاری پێكەوەیی بەردەوام بن، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە هاوكاری و پاڵپشتیی هەردوولا بۆ حكومەتی هەرێمی كورستان و دامودەزگا شەرعییەكانی و بەردەوامیی راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندنی دژ بە یەكترکردەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan