کوردستانی

بەغدا دەرمان بۆ نەخۆشخانەی ھیوا دابیندەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا دەرمان بۆ نەخۆشخانەی ھیوا دابیندەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق نووسراوێکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە مەبەستی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی " دەرمان بۆ نەخۆشخانەی ھیوا دابین کرا".

بەپێی ئەو نووسراوەی ئەو پەرلەمانتارە بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڕیاریداوە بە دابینکردنی بڕی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی ھیوا و بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە.

باسی لەوەشکردووە "بۆ نەخۆشخانەی ھیوا لە 14ی ئەم مانگە داوای دەرمانمان لەوەزیری تەندروستیی عیراق کرد، 24ی مانگ بڕیاری دابین کردنی دەرمانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، سوپاس بۆخوا ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت".

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن