کوردستانی
هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ئان و ساتدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە سلێمانی دەڵێت "بە درێژای سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان سوپای تورکیا خەریکی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییە، بۆیە هەرەشەکانی تورکیا بۆ هێرشێکی نوێی داگیرکاری لە رۆژئاوای کوردستان جدییە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێنەدەنگ، پێش ئەوە رووداوەکانی عەفرین دووبارە ببنەوە".
هۆزان عەفرینی، سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە سلێمانی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بە مەودا میدیای راگەیاند "تورکیا بە قۆستنەوەی باردۆخی نێودەوڵەتی کە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا چاوەکان لەسەر رۆژئاوای کوردستان کەمبووەتەوە دەیەوێت هێرشێکی داگیرکاری دیکە بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە ئەنجامبدات".
عەفرینی دەشڵێت "ئەمەریکا دژی ئەو هەڕەشانەی تورکیا وەستاوەتەوە، بەڵام رووسیا بێدەنگە و پێدەچێت مامەڵەیەک لەنێوان رووسیا و تورکیا لە ئارادابێت، بەوەی تورکیا لە بەرانبەر رووداوەکانی ئۆکرانیا بێدەنگبێت و رووسیاش چاوپۆشی لە هێرشی داگیرکاریی تورکیا لە رۆژئاوا بکات".
سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە سلێمانی وتیشی "هەسەدە بە هەموو شێوەیەک شەڕ رەتدەکاتەوە و دژی هەر جوڵەیەکی دیکەی سوپای تورکیایە لە رۆژئاوا، چونکە شەڕ ماڵوێرانی زیاتر بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەروستدەکات".
لە چەند رۆژی پێشوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، نیازیان هەیە هێرشی سەربازی بکەنەسەر رۆژئاوای کوردستان.

ر. ئ.
بیروڕا