کوردستانی
زەوی نیشتەجێبوون بە فەرمانبەران دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کەرکوک زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک-یشدا هاتووە، پێویستە دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
لە کەرکوک زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت، لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک-یشدا هاتووە، پێویستە دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌ركوك نووسراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتوە کە تێیدا هاتووە "له‌كاتی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك، به‌پێی بڕیار و رێككاره كارگێڕییه‌كان ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شاره‌كه بگرێته‌وه".
لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە "كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک دانیشتووی كه‌ركوک بێت و شوێنی كاره‌كه‌ی كه‌ركوک بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێ زه‌وی پێ ده‌درێت هاوشێوه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی دیکە كه له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی عیراقه".
بەهۆی ئەوەی کە لە رابردوودا کورد لە زۆربەی ماف و ئیمتیازاتەکان بێبەشکراون، لەئیستادا ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی کوردی لە شارەکە دڵخۆشکردووە.
ر. ئ.