کوردستانی
هەولێر؛ ژنێک لە ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنێک دوای دوو رۆژ لە وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایار لە ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە ناوی (ت. ع) و تەمەنی 67 ساڵە، دوای دوو رۆژ لە وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی بۆ سۆراخی خوشکەکەی چووەتە ماڵەکەی و بینیویەتی خۆی هەڵواسیوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ژنە و هاوسەرەکەی دانیشتووی ئەمەریکابوون، دوو مانگ بەر لەئێستا هاوسەرەکەی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو ژنە بە هۆی کاریگەریی مردنی هاوسەرەکەی "خۆی کوشتبێت".
ر. ئ.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو ژنە بە هۆی کاریگەریی مردنی هاوسەرەکەی "خۆی کوشتبێت".
ر. ئ.